سلێمانی.. کاردەکرێت بۆ گۆڕینی مۆلیدەی کارەبا لە پرۆژەکاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە ژینگەو پڕۆگرامی لەبری سەوزکردن کرد، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دەمەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا کە لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەم بهێنرێت و مۆلیدە لە پرۆژەکاندا نەهێڵن.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی حوزەیرانی 2022، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە ژینگەو پڕۆگرامی لەبری سەوزکردن کرد، بە ئامادەبوونی، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی – بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی – بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی – بەڕێوەبەری کارگێڕی ئاسیاسێڵ لە عێراق.

لەکۆبوونەوەکەدا کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئامادەیی خۆی بۆ بەرنامەی لەبری سەوزکردنی فەرمانگای ژینگە دەربڕی کە لەئێستادا زیاتر لە دووسەد دۆنم زەویان لە هەڵمەتی سەوزکردنی گۆیژەدا سەوزکردووەو بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنیداو بەشێوازێکی ئەندازەیی نوێ سیستمی ئاودان و ئاگرکوژێنەوەی زیرەکیان بۆ دابینکردووە.

ئاماژەیان بەوەشدا، لە ئێستادا جگە لە سەوزکردنی سەدان دۆنم زەوی، پڕۆژەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکیان تەواوکردووەو سەرگەرمی دامەزراندنی وێستگەیەکی سەد مێگاواتی کارەبان بەوزەی خۆرو تا ساڵی 2025 هیچ مۆلیدەیەکی کارەبا لە پڕۆژەکانیاندا ناهێڵن و دەیانگۆڕن بە وزەی خۆرو وزە پاکەکانی تر.

لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوام بوونی بەرنامەی لەبری سەوزکردن و لەبری ئیدارەدان بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس کرایەوە و پشتیوانی تەواوی حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆ بەرنامەکانی فەرمانگای ژینگە دووپاتکرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا