لەبارەی مامەڵەكردنی كۆمپانیا گەشتیارییەكان هاووڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گەشتوگوزاری عیراق لە چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیا گەشتیارییەكان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان.

دەستەی گەشتوگوزاری عیراق رایگەیاند، چەند كۆمپانیایەكی گەشتیاری هەن كە مۆڵەتی كاركردنیان نییە و لە چوارچێوەی یاسادا كارناكەن، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین پێش جێگەگرتن (حیجزكردن) ی شوێنە گەشتیارییەكان، ئاگاداربن و دڵنیا ببنەوە لە مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایەی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.

پێشتر لە میدیا عیراقییەكان وا بڵاوكرایەوە كە لەلایەن كۆمپانیا گەشتیارییەكانی ئەو وڵاتەوە فێڵ لە هاوڵاتییان كرایەوە لەكاتی گەشتكردنیان بۆ وڵاتانی دیكە، دوای ئەوەی كە پاسپۆرتەكانیان رادەستی كۆمپانیاكان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا