پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوت لەگەڵ داخرانی بازاڕەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 80 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 39 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی بازاڕی کاری ئەمریکا دێت کە تێیدا هاتووە، لەو مانگەدا ژمارەیەکی بەرچاو هەلی نوێی کار لە ئەمریکا ڕەخساوە.