سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تاران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، بەمنزیکانە سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تاران دەکات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و حسێن ئەمیر عەبدولەهیان هاوتا ئێرانییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و پرسە هاوبەشەکانی هەرێمی، نێودەوڵەتی، ئاسایش و سەقامگیری هەردوولایان تاوتوێکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، هەردوو وەزیر جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و بەردەوامیدان بە ڕاوێژ و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

هاوکات، لە پەیوەندییە تەلەفۆنێکەدا، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە هاوتا ئێرانییەکی ڕاگەیاندووە، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بەمنزیکانە سەردانی تاران دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا