عەلی حەمەساڵح: تەنها داهاتی نەوتی هەرێم 915 ملیار دینار بووە لەکاتێکدا مووچە 874 ملیار دیناری پێویستە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان ڕایگەیاند، “تەنها داهاتی نەوتی هەرێم 915 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا مووچە 874 ملیار دیناری پێویستە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پۆڵەتیک پرێس ئامادەی بوو، عەلی حەمەساڵح چەند زانیارییەکی نەبیستراوی لەسەر داهات و فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد و وتی، “بۆ مانگی شوبات بەس پارەی نەوت 40 ملیار دیناری زیاترە لەو پارەیەی بۆ مووچە پێویستە”.

وتیشی، “بۆ ئەم مانگە بەپێی هەموو لێکۆڵینەوەکان تێکڕای نرخی نەوتی برێنت 125 دۆلار کەمتر نابێت، بەمەش لە نەوتی خورمەڵە 100 دۆلار لە هەر بەرمیلێک دەمێنێتەوە و تەنها داهاتی خورمەڵە 525 ملیۆن دۆلار دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کێڵگەکانی دیکەی کوردستان کە نەوت بە 115 دۆلار دەفرۆشرێت، 10 دۆلار کەمتر لە برێنت، بە حساباتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم %41ی دەمێنێتەوە، دەکاتە 418 ملیۆن دۆلار”.

لە درێژەدا باسی لەوەشکرد، “بەپێی حساباتی حکومەت نەک من، داهاتی نەوت لە مانگی ئاداردا یەک ترلیۆن و 338 ملیار دینار دەبێت و بەتەنها داهاتی نەوت 500 ملیار دیناری زیاتر دەبێت لە پارەی مووچە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا