پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەئێران تەنها لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 100 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژی جەژندا لەئێران 116 کەس بە ڕووداوەکانی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و 600 کەسیش برینداربوون.
ڕوونیکردەوە، ڕووداوەکانی هاتووچۆ زیاتر بەهۆی خێرایی، سەرنجنەدانی شۆفێر و پێشکەوتنی نایاسایی ڕوویانداوە.
هاوکات، ڕۆژنامەی هەم میهەن ئاشکرایکرد، لەئێران ساڵانە نزیکەی 17 هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەست دەدەن و پارێزراونەبوونی ئۆتۆمبێلە دروستکراوەکانی ناوخۆی ئێران، خراپی ڕێگاوبان و هەڵەی شۆفێران، بە سەرەکیترین هۆکارەکانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دادەنرێن.
لەکاتێکدا، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان، کە زۆرترین ڕووداوی هاتووچۆی هەیە و زۆرترین کەسیش دەبنە قوربانی.