داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق زیاتر لە نیو ملیار دۆلار زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق کە بڵاویکردوونەتەوە، داهاتی نەوتی عێراق بەڕێژەی 6.67% لە مانگی رابردوودا (ئاب) زیادیکردووە و گەیشتووەتە 8 ملیار و 846 ملیۆن دۆلار، پسپۆڕێکی ئابووریش هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گەڕاندووەتەوە.

بەگوێرەی کۆمەڵێک داتا و ئامار کە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردۆتەوە، کۆی داهاتی نەوت بۆ مانگی ئاب بەڕێژەی 6.67% بەرزبووەتەوە گەیشتۆتە 8 ملیار و 846 ملیۆن دۆلار. رێژەکەش بەبەراورد بە مانگی تەممووز، و 553 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە، کە کۆی گشتی داهاتی نەوتی ئەو مانگە 8 ملیار و 293 ملیۆن دۆلار بووە.

بە گوێرەی داتاکان، مانگی رابردوو عێراق بڕی 464 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئوردن کردووە و داهاتەکەی زیاتر بووە لە 33 ملیۆن دۆلار.

پسپۆڕی ئابووری هۆکاری زیادبوونی داهاتی نەوتی بۆ زیادبوونی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئاب بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل گەڕاندەوە، کە کۆی گشتی هەناردەی نەوتی عێراق لەو مانگەدا 106 ملیۆن بەرمیل.

بەهۆی ڕێککەوتنی رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پاڵپشتییەک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا درووست بوو. نرخەکانیش بە تێكڕا لەو مانگەدا گەیشتە نێوان 84 بۆ 87 دۆلار، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی نەوت و بەرزبوونەوەی خواستی جیهانی.

دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا پەیوەستە بە خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری چین و سست بوونی کارگە پیشەسازییەکانی، و هەروەها ڕێژەی سوودی ئەمریکا بەهۆی هەڵاوسانەوە و کەمبوونەوەی قەبارەی کۆگراکراوی سوتەمەنی ئەو وڵاتە، کاریگەری لاوەکییان لەسەر نرخی نەوت درووستکردووە،

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا