لە خورماتوو هێرشێكی داعش تێكشێندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی هێزەكانی سریەی چواری سەر بە فەوجی 4ی لیوای 52ی سوپای عێراقی لە گوندی بەستاملی.

لە هێرشەكەدا سەربازێكی سوپای عێراق برینداربوو كە دانیشتووی پارێزگای بەسرەیە.

دوای زیاتر لە كاتژمێرێك شەر و رووبەڕبوونەوە چەكدارانی داعش ناچار بە هەڵاتن كران.

ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە چەكدارانی داعش جموجوڵیان زیادیكردووە لە زۆربەی میحوەرەكان و لە هەندێك كات بە چاندنی بۆمب وتەقەمەنی و هێرشكردنە سەر سەنگەرەكانی سوپای عێراقی وحەشدی شەعبی زیانی گیانی دەگەیەننە ئەو هێزانە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا