یەکێتیی زانایان سکاڵا لەسەر ئاوات حسامەدین تۆماردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە سوکایەتیکردن بە قورئان و پیرۆزییەکانی ئیسلام، سکاڵای یاساییان لەسەر نوێنەری زەردەشتییەکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرد.

رۆژی یەکشەممە 11ی شوباتی 2024 یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە نووسراوێکدا بە ژمارە (134) یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە مەبەستی رێگریکردن لە سوکایەتیکردن بە قورئان و پیرۆزییەکانی ئیسلام، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو ئافرەتە بەناو نوێنەری زەردەشتییەکانی کوردستان تۆمار کرد، کە لە لێدوانێکی بۆ کەناڵێکی راگەیاندن سوکایەتی بە قورئان و پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام کرد و نیگەرانی لێکەوتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستاندا هاتووە: نووسراوەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەولێر کراوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو جۆرە سوکایەتییە پێچەوانەی دەقەکانی دەستووری عێراق و ماددەی 372ـی یاسای سزادانی عێراقی و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانە.

هەروەها یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان جەختیکردووەتەوە، لە سکاڵاکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەم کارە دەبێتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری کۆمەڵگە و کاریگەری نەرێنی لەسەر پێکەوەژیانی ئایینی دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەپێویستی زانیوە کە رێگە بگیرێت لەهەر کەسێک کە بیەوێت لەژێر هەر ناوێک بێت بێڕێزی بە بیروباوەڕ و پیرۆزیی هەر ئایینێک بکات لە هەرێمی کوردستان.

رۆژی شەممە (10ـی شوباتی 2024) بەڕێوەبەرایەتی پێكەوەژیانی ئایینەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی لێدوانی کەسێک کە خۆی وەک نوێنەری زەردەشتییەکان ناساندبوو، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: “لە چاوپێكەوتنێكدا ئەو کەسە، بەشێوەیەكی نالۆژیك و دوور لەبەھای پێكەوەژیان، ھەندێك رستەی نەشیاو بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز و (واجباتی تری ئایینی) بەكارھێناوە و بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە لێدوانانە دەكەن، كە دژی بنەماکانی ئایین و پێكەوەژیانە.

ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند، ئێمەی کورد نەتەوە و شوناسی خۆمان هەیە و پێویست ناکات کلتووری عەرەب و وڵاتانی دراوسێ بێنینە وڵاتەکەمان، هەر بۆیە من دژی لەچک و نیقابی عەرەبیم و لەگەڵ لەچک و پەچەی کوردەواریم.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نوێنەری زەردەشتییەکان بوونی 6 هەزار مزگەوتی لە هەرێمی کوردستان بە “ناپێویست” ناوبرد و داوایکرد بەشێک لەو مزگەوتانە بکرێن بە خانەی بێسەرپەرشتان، قوتابخانە، نەخۆشخانە و خانوو بۆ کەسووکاری شەهیدان چونکە بەپێی ووتەی خۆی “گرنگترن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا