ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپیک کۆچی دوایی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میلی کیاری سەرۆکی دامەزراوەی نەوتی نیشتمانیی نەیجیریا ڕایگەیاند، “محەمەد بارکیندۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپیک لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد”.

بەیانی ئەمڕۆ لەڕێی تویتەرەوە میلی کیاری نوسی، “دکتۆر محەمەد سانوسی بارکیندۆی بەڕێزمان لەدەستدا، نزیکەی کاتژمێر 11ی شەوی 5ی تەمموز کۆچی دوایی کرد، بێگومان ئەمە لەدەستدانێکی گەورەیە بۆ خێزانەکەی و دامەزراوەی نەوتی نیشتمانیی نەیجیریا و وڵاتەکەمان نەیجیریا و ڕێکخراوی ئۆپیک و کۆمەڵەی وزەی جیهانیی”.

سەرەتای مانگی حوزەیرانی ڕابردوو محەمەد بارکیندۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت “ئۆپیک” سەردانی بەغدای کرد و چاوی بە ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق کەوت و بەشداری لە ژمارەیەک کۆنفرانسی ئابووریدا کرد.

محەمەد بارکیندۆ بەڕەگەز نەیجیرییە و لە ساڵی 1959 لەدایک بووە، لە مانگی ئابی 2016 وەک ئەمینداری گشتی ئۆپیک دەستنیشانکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا