پۆڵەتیك پرێس
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك ئاشكرایکرد، هێزێكی پۆلیس رووبەڕووی ژمارەیەك کەس بوونەتەوە کە ویستوویانە دزی بکەن و لە ئەنجامدا دووان لەو کەسانەیان دەستگیركرد.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، شەوی رابردوو، لە نزیك شوقەكانی گەڕەكی شوراوی شاری كەركوك، هێزەكانی پۆلیسی ڕوبەڕووی حەوت کەس بوونەوە کە تۆمەتبار بوون و چەند رۆژێك بوو بەدوایاندا دەگەڕان.
وتیشی، ئەو روبەڕوبوونەوەیە لەكاتی هەوڵدانیان بۆ دیزیكردن بووە و لە ئەنجامدا توانرا دووان لەو کەسانە دەستگیر بكرێن و ئەوانی دیكەش هەڵهاتون.
باسی لەوەش کرد، لەكاتی روبەڕوبوونەوەی هێزەكەدا یەكێك لە تۆمەتبارەکان برینداربووە و دەست بەسر ئۆتۆمبێل و چەكەكانیشیاندا گیراوە.