زیاتر لەهەزار و 350 کەس لەفەڵەستین بوونە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، لەدوای زنجیرە بۆردومانێکی ئیسرائیل، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26 فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

تێکڕای ژمارەی قوربانیانی بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە گەیشتە 174 کوژراو لەو رێژەیەش 47 منداڵ و 29 ژن هەیە، هاوکات ژمارەی برینداران هەزار و 200 کەسی تێپەڕاندووە.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ  فڕۆکەکانی ئیسرائیل دەیان بۆردومانی توند و پێشبینی نەکراوی ماڵ و شەقامەکانی ناوچە جیاجیاکانی غەززەیان کرد، بەشێک لەو بۆردومانانەش شەقامی “وەحدە”یان لەغەززە کردەئامانج بەبێ ئەوەی پێشوەختە دانیشتوانی ناوچەکە ئاگاداربکەنەوە.

لایخۆیەوە ئوری گوردین، فەرماندەی بەرەی ناوخۆیی ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی بۆردومانەکانی غەززە بۆسەر ئیسرائیل بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 10 کەس و برینداربوونی سەدان کەسی دیکە کە 50 حاڵەتیان مەترسیدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا