پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرسی نەوت كۆدەبێتەوە

ئەم بابەتە 26 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

بریارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چەند تەوەرێك كۆبێتەوە، یەكێك لەتەوەرەكانییش تایبەتە بە ئەنجامدانی خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی کردوە بۆ دانیشتنی ژماره شەشی
ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌رۆی ئەمڕۆ.

لەنوسراوەكەدا هاتووە، لە كۆبونەوەكەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی 87، 88، 89 له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.

تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە دەكرێت به‌پێی حوكمی مادده‌كانی 79، 80 له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، لەوانەش پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

هەربەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، لە تەوەری سێیەمیدا بیرۆكەی پەرلەمانتار مەم بورهان محەمەد پەیوەست بە “حكومڕانیی بیرۆكراسی بەپێی حوكمی خاڵی 2ی بڕگەی یەكەم لەماددەی 49ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق دەخرێتەڕوو.

ئەمە لەكاتیكدایە، ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان بەنوسراوی فەرمی داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، پاشه‌كه‌وتی موچه‌ كۆتایی پێبهێنرێت و ئەو پرسە بخاتە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک