داوا لەكازمی دەكرێت بەدواداچوون بۆ سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا بكات

پۆڵەتیك پرێس:
كاردانەوەكانی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا بەردەوامەو لەو بارەشەوە داوای روونكردنەوە لەمسەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكرێت.

رۆژی ٤ی ئەیلول نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی بەسەردانێكی كتوپڕ چووە توركیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 2ی ئەیلول لەبەغداد لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئیماوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كۆبووەوە.

سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیاو كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆمارو مەولود چاوشئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، كاردانەوەی زۆری دروست كرد، بەوەی ئامانجی سەردانەكە رووننەكراوەتەوەو گومان دەكرێت پەیوەندی بەسەردانەكەی ماكرۆن بۆ بەغدا هەبێت.

لەنوێترین كاردانەوەش، یسرا رەجەب كەمەرخان ئەندامی پەرلەمانی عێراق، نووسراوێكی ئاراستەی مستەفا كازمی كردووەو داوای روونكردنەوەی لەبارەی سەردانەكە كردووە.

یوسرا رەجەب لەو بارەوە لەلێدوانێكی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: یاداشتێكمان ئاراستەی مسەفا كازمی كردووە داوامان كردووە روونكردنەوە بدەن لەبارەی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا.

 

اداشتێكمان ئاراستەی مسەفا كازمی كردووە داوامان كردووە روونكردنەوە بدەن لەبارەی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا

 

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: لە كاتێكدا حكومەتی عێراق چەند رێوشێنێكی دیبلۆماسی بەرانبەر بەپێشێلكارییەكانی ئەو وڵاتە گرتووەتەبەر لە بەزاندنی سنووری دەوڵەتی عێراق، كە بە پێی مادەی ١٠٤ لەبڕگەكانی دەستوور عێراقی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی پێشێلكاری دەستووری عێراقییە و دەبێت لە ماوەی دوو رۆژدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەڵاممان بداتەوە.

سەردانەكە لەكاتێكدابوو، رۆژی چوار شەممەی رابردوو ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا سەردانی بەغدای كردو بەپێی سەرچاوە عێراقییەكان، ماكرۆن بۆ ئەوە هاتووەتە بەغدا، كە رێگری لەهێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم بكات.

ئێستا گومانی ئەوە دروست بووە، كە نێچیرڤان بارزانی ناوەڕۆكی سەردانەكەی ماكرۆنی گواستبێتەوە بۆ توركیا، بەو پێیەی وەك سەرۆكی هەرێم نەچووەتە توركیاو ئەو كەسانەشی لەگەڵی بوون، سەرجەمیان سەر بەپارتی دیموكرات بوون.

لەو بارەوە نەریمان ئەحمەد ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئێمە پێمان وایە سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی هێندەی سەردانێكی حیزبی و كەسییە، كە لە بەرژەوەندی سیاسەتەكانی دەوڵەتی توركیایەو وەك سەردانێكی فەرمی نایبینین.

نەریمان ئەحمەد وتیشی: تەڤگەری ئازادیی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی وەك شاندێكی حیزبی دەبینێت، كە سەرجەمی ئەندامانی شاندەكە كەسانی نزیك لەنێچیرڤان بارزانی بوون و بۆ ئەوە سەردانی توركیایان كردووە، تا راسپاردەكانی دەوڵەتی فەرەنسا بگوازنەوە، كە بە حكومەتی عێراقی داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا