پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سعودیە و سوریا بڕیاری ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دا و باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتانی یەکتر دەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سعودیە و سوریا ڕایانگەیاند، بڕیاریان داوە باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتانی یەکتر بکەنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی 10 ساڵە سعودیە و سوریا باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتانی یەکتر داخستووە.
ئەم هەنگاوە دوای دوو هەفتە دێت لە بڕیارەکەی سعودیە و ئێران بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتانی یەکتر دوای حەوت ساڵ بەردەوامی ناکۆکییەکانیان.