ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل 500 سەربازی تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل کوژرانی 3 سەربازی ریزەکانی راگەیاند و بەمەش ژمارەی نافەرمی کوژراوانی ریزەکانی سوپای ئیسرائیل 500 سەربازی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28-12-2023)، میدیای فەرمی ئیسرائیل لەسەر رەزامەندی سوپای ئیسرائیل ناسنامەی سێ سەربازی سوپای ئیسرائیلی بڵاوکردەوەکە لە رووبەڕووبوونەوەکانی دوێنێی نێوان هێزەکانیان و چەکدارانی حەماس کوژرابوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، عەساف پینهاس-ی تەمەن 22 ساڵ، سەربازی یەدەگ لە بەتالیۆنی 77ی لیوای ‘میگۆلان’ لە باشووری کەرتی غەززە کوژراوە.

نەقیب نێریا زیسک، تەمەنی 24 ساڵە و لە بەتالیۆنی 52ـی لیوای “مۆنیومێنتی ئاسنینی”ـی سوپای ئیسرائیلە و لە شەڕێکدا و لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کوژراوە.

سەربازی سێیەم، پلەی رەقیبی هەیە لە سوپای ئیسرائیل و ناوی دڤیر دەیڤد ڤیما-یە و تەمەنی 32 ساڵە و لە ریزەکانی بەتالیۆنی 198ـی لیوای 460ـی سوپای ئیسرائیل خزمەتی دەکرد، لە شەڕێکدا و لەناوەڕاستی کەرتی غەززە کوژراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕێ سکای نیوزی عەرەبی، کۆی گشتیی سەربازە کوژراوەکانی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕو پێکدادانەکانیان تا ئێستا،501 سەربازیان لێکوژراوە.

ژمارەی ئەو سەربازە کوژراوانەی کە سوپای ئیسرائیل ناسنامەیانی بڵاوکردووەتەوە و بەفەرمی راگەیەندراون، 167 سەربازە و بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، ئەو سەربازانە لە رووبەڕووبوونەوەکانی چەکدارانی حەماس و حزبووڵڵای لووبنانی کوژراون.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا