هاووڵاتیانی هەرێم لە هەفتەی داهاتووەوە دەتوانن داوای ڤیزای ئەڵمانیا بکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ڕایگەیاند، “لە ڕۆژی یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022ەوە ڕۆژانە لەکاتی جیاجیادا تۆمارکردنی وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا دەکرێتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، پێویست ناکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا پەنا بۆ نوسینگەی گەشتیاری ببەن، بەڵکو دەتوانن وادە تۆماربکەن و هەموو زانیارییە پێویستەکانیش لەسەر ماڵپەڕی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا هەیە.

ئەوەش هاتووە، ئەگەر بەڵگەنامەی ناڕاست پێشكەش بكرێت، ڤیزاكە ڕەتدەكرێتەوە، كاریگەری خراپی لەسەر داواكارییەكانی داهاتووش دەبێت، هۆكارێك دەبێت بۆ قەدەغەكردنی چوونە ناوەوەی ئەڵمانیا بۆ ماوەی چەند ساڵێك.

بۆ ناو تۆماركردن و سەردانیكردنی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا سەردانی ئەم لینكە بكەن

https://visa.vfsglobal.com/irq/en/deu/book-an-appointment?fbclid=IwAR1utjZiOq_I1WLCS3NJTDEebJ_kh3dQBUj8jDc1_OkI6ZbFrlZfg6wSjIU

بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ وەرگرتنی ڤیزا، سەردانی ئەم لینكە بكەن.

https://irak.diplo.de/iq-de/service/visa-erbil?fbclid=IwAR3RDBLTpeYj5YAc4fy4QeJ9eS-XMiGwDM7pXkon4pfDEmBEZY6lgAdSwCg

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا