ترەمپ بە ستراتیژێکی نوێ دەیەوێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری ناو حزبەکەی لە ویلایەتی میشیگن دەکات بەئامانجی گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە لە ٣ی ئەم مانگە ئەنجامدرا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هەڵمەتەکەی ترەمپ بەرەو ستراتیژێکی نوێ گۆڕاوە کە پشت دەبەستێت بە باوەڕپێهێنانی چەند کەسایەتییەکی دیاری ناو حزبی کۆمارییەکان لەو ویلایەتانەی یەکلاکەرەوەن و بایدن تیایاندا براوەیە لەوانەش ویلایەتی میشیگن، بەمەبەستی دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان.

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە چەند کەسایەتییەکی دیاری کۆمارییەکان لەوانەش مایک شێرکی سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران لە ویلایەتی میشیگن و لی چاتفیڵد سەرۆکی پەرلەمان لە هەمان ویلایەت دەکات تا وەڵامی داواکارییەکەی بدەنەوە.

جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ٣ی ئەم مانگە توانی زۆرینەی دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە براوە و بڕیارە لە ٢٠ی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی پۆستی سەرۆکایەتی بگرێتەدەست بەڵام هەتا ئێستا دۆناڵد ترەمپ دانی بە شکستەکەیدا نەناوە و بەدوای رێگایەکدا دەگەڕێت بۆ گۆڕینی ئەنجامەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا