ترەمپ: رێککەوتنی سودان و ئیسرائیل بێ خوێنڕشتن ئەنجامدرا

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنی ئاشتی نێوان سودان و ئیسرائیل بەبێ رشتنی دڵۆپێک خوێن ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لە داهاتوودا، چەندین وڵاتی دیکە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن و وتیشی: رێککەوتنی ئاشتی نێوان سودان و ئیسرائیل بەبێ رشتنی دڵۆپێک خوێن ئەنجامدرا.

لایخۆیەوە، کۆشکی سپی رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان سودان و ئیسرائیل هەنگاوێکی نوێی بنیادنانی ئاشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر رێککەوتنی ئیبراهیمی مێژوویی.

ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ ئەو راگەیەنراوەی کۆشکی سپی کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە تێیدا هاتووە، ترەمپ کۆنگرێسی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی بەنیازە سودان لە لیستی وڵاتانی پشتیوان بۆ کاری تیرۆر بهێنێتە دەرەوە.

لەماوەی رابردوودا، محەمەد حەمدان دەقلو جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کاتیی سودان رایگەیاند، پێکهێنانی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا