مەزڵوم كۆبانێ لەبارەی گرژییەكانی پەكەكەو پارتییەوە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوپای دیموكرات رایگەیاند، نایانەوێت ببنە بەشێك لەو گرژییانەی كە ئێستا لەنێوان پەكەكەو پارتیدا هەیە.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوپای دیموكرات رایگەیاند، رەتی دەكەنەوە بچنە پاڵ یەكێك دژ بەلایەكی تر.

وتیشی، “ئێمە وەكو كوردی سوریا وەكو هێزەكانی هەسەدە و وەكو كانتۆنەكان رەتیدەكەینەوە كە لێدوان لە دژی لایەك بدەین، یاخود پاڵپشتی پارتی یان پەكەكە بكەین”.

لەماوەی رابردودا چەندجارێك گرژی ‌و ئاڵۆزی لەنێوان پارتی‌و پەكەكە دروست بوو، لە گوندی چەمانكێی سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆكیش پێكدادانان لەنێوانیاندا روویدا، دوای ئەو رووداوەش بەرپرسانی پارتی رووداوەكەیان بە شەڕی پێشمەرگەو پەكەكە ناویان برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا