سودانی و پلاسخارت جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، لەسەر پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكانی بەردەم ئابووری و گۆڕانی كەشوهەوا كۆبوونەوە.

رۆژی دووشەممە 19_6_2023، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق جەختیان لە رەخساندنی كەشوهەوای لەبار و گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوولا كۆكبوون لەسەر پرسی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی پێشوویان و لەم بارەیەوە رۆڵی زیاتری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە چارەسەری دۆسیە بنەڕەتییەكان بەگرنگ لە قەڵەم دەدەن.

رۆژی 19_6_2023، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بە مەبەستی تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانێتی نوێ و هێزە سیاسییەكان بۆ بەشدارییان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق، لە 1 تا 30ی تەمووز دەرگای خۆتۆماركردن دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا