گروپێکی مەترسیدار لەسوریاوە هاتوونەتە عێراق و پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری لێپرسراوی میحوەری قەرەتەپە_حەمرین باس لەوە دەكات، لە ماوەی رابردوودا بەپێی هەموو زانیارییەكان، گرووپێك هەبووە بەناوی جوندوڵڵا، پێشر وەلائیان بۆ داعش نەبوو، ئێستا لەگەڵ داعشن، بەپێی زانیارییەكان نزیكەی 200 كەسیان لە سووریاوە هێناوەتە عێراق و دابەش بوون بەسەر هەر پێنج پارێزگا سووننە نشینەكەی عێراق.

محەممەد سیاسی، جێگری لێپرسراوی میحوەری قەرەتەپە_حەمرین رایگەیاند: لە ساڵی 2018 وە ئێمە هاوار دەكەین كە داعش خەریكی خۆڕێكخستنەوەن، ئێستا لە هەموو ناوچەكان خۆیان رێكخستووەتەوە.

ئەو بەرپەرسە سەربازییە وتی: لە سووریاشەوە جاربەجار وەجبە دێنن، بەتایبەتی لە ماوەی پێشوودا بەپێی هەموو زانیارییەكان، گرووپێك هەبووە بەناوی جوندوڵڵا، پێشر وەلائیان بۆ داعش نەبوو، ئێستا لەگەڵ داعشن، بەپێی زانیارییەكان نزیكەی 200 كەسیان لە سووریاوە هێناوەتە عێراق و دابەش بوون بەسەر هەر پێنج پارێزگاكەی سووننە نشینەكان، هەندێكی بەر ناوچە جێناكۆكەكان دەكەوێت و هەندێكی بەر خۆمان دەكەوێت وەكو دیالە، تكریت، كەركووك و موسڵ.

دوایین هێرشی چەكدارانی داعش بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرمیان رۆژی 30-11-2021 بوو، كە دوو پێشمەرگە لەو هێرشەدا شەهید بوون و دووانی دیكەش برینداربوون.

لەدوای هێرشەكە، سەنگەرەكانی ئەو سنوورەی پێشمەرگە تووندتۆڵ كراون، فەرماندەكانی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەكەن كە داعش زیاتر خۆی رێكخستووەتەوە و هێشتا مەترسین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا