پۆڵەتیک پرێس
سیل نەخۆشیەکی ترسناکە لە بنەڕەتدا توشی سییەکان دەبێت، ئەو بەکتریایەی دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی سیل بەهۆی کۆکە و پژمەوە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگوازرێتەوە.
هۆکاری توشبوون بە نەخۆشی سیل:
ئەو بەکتریای هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی سیل لە هەوادا لەڕێگەی پژمە و کۆکە یان چالاکی ڕۆژانەی کەسەکان لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگوازرێتەوە بۆیە گواستنەوەی لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکەی هۆکاری سەرەکیە، نەخۆشی سیل توشی هەموو کەسێک دەبێت، بەڵام ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە، توشبووی شەکرەن، نەخۆشی گورچیلەیان هەیە یان چارەسەری کیمایی دژی شێرپەنجە وەردەگرن ئەگەری توشبونیان بەروارد بە کەسانی ئاسایی زیاترە.
نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی سیل:
-کۆکە بۆماوەی سێ بۆ چوار هەفتە
-کۆکەی خوێناوی
-ئازارێکی زۆری سنگ لەکاتی هەناسەدان و کۆکە
-لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی
-ماندوویی زۆر
-تا
-لەدەستدانی خواستی خواردن