سوودەکانی خواردنی سپێناخ لە وەرزی زستاندا

پۆڵەتیک پرێس

سپێناخ یەکێکە لەو سەوزەواتانەی زانایان ڕێنمایی دەدەن دەربارەی ئەوەی بەردەوام بخورێت، چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە.

خواردنی سپێناخ لە هەموو کاتێکدا سوودێکی زۆری هەیە بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی ئەگەری توشبوون بە پەتای وەرزی کەم دەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە و کالۆری کەمە ئەمەش هەستی تێربوون زیاد دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

سبانخ

سپێناخ ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە وزە بە لەش دەبەخشێت و جەستە گەرم دەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر کانزای ئاسنی تێدایە یارمەتیدەرە لە بەرهەمێنانی هیمۆگڵۆبین و چارەسەری کەمخوێنی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا