سەرەرای ماندوێتی و شەکەتییان، هەندێک کەس بەدەست بێخەوی گرفتارن و درەنگ خەویان لێدەکەوێت یان خەویان دەزڕێت، لە دەرەنجامی ئەم دۆخەدا چەندین توێژینەوەی کاریگەر ئەنجامدراون کە توانراوە لە رێیەوە جەند رێگەیەک بۆ گەیشتن بە زوو خەوتن و خەوێکی ئارام بەدەست بێت.
ڕاهێنانی هەناسەدان
دەستەی تەندروستی بەریتانی، رێنمایی ئەو کەسانە دەکات کە خەویان دەزرێت یان درەنگ خەویان لێدەکەوێت، بە هەناسەدانی تەندروست، بە جۆرێک لە کاتی راکشانیاندا داستیان بۆ ئەملاو لا بڵاو بکەنەوە و لەڕێی لوتەوە هەناسەی قوڵ بۆ ناوپەنچکیان وەربگرن و بۆ ماوەوی 5 چرکە هەناسە وەربگرن و دواتر بە ئارامی لە رێی دەمەوە هەناسەکە بە هەمان ماوە بدەنەوە.
سەوزە بخۆن
لە توێژینەوەیەک کە توێژەرانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران ئەنجامی داوە، وەرگرتنی مەگنیسیۆم پێشتر خێرایی خەوی لە کەسانی بێخەودا باشتر کردووە، دەتوانن بە خواردنی سەوزە گەڵادارەکانی وەک سپێناخ، بەشێوەیەکی سروشتی مەگنیسیۆم دەستبخەیت کە بۆ خوەێکی خێراو ئارام سوودی هەیە.
دیمەنی سەرنج ڕاکێش بهێننە خەیاڵتان
دیمەنی ئاسوودە بهێنە پێش چاوی خۆت، وەک کەنار دەریا ،یان شوینێکی دڵگیر و پڕ لە سەوزایی ئەم دۆخە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە بێخەوییان هەیە، بە بیرکردنەوە لەم دۆخە بەر لە 20 خولەک پێش خەوتن دەرەنجامیکی باشی دەبێت.
کاتی خەوتنت دیاری بکە
دیاریکردنی کاتی خەوتن و هەستان لەخەو، یارمەتی ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆجی لەشت دەدات، کەواتە، جگە لە ڕێکخستنی زەنگی بەیانی، شەوانیش کاتی خەوتنەکەت دیاری بکە.
خۆ بەدوورگرتن لە کافاین
لەشتان ماوەی 5 کاتژمێری دەوێت بۆ ئەوەی لە نیوەی ئەو کافاینە ڕزگای بێت کە لە ڕۆژدا وەرتان گرتووە، بۆ ئەوەی لە کافاین ڕزگارتان بێت هەوڵ بدە 10 کاتژمێر پێش خەوتن ئەو خواردنەوانە مەخۆن کە کافاینیان تێدایە.
هەوڵ بدە بنووسە
دەفتەری یاداشت و پێنووسێک لە تەنیشت جێگاکەت دابنێ و پێش ئەوەی بخەویت بنووسە، نووسین دەتوانێت یارمەتی زۆرت بدات بۆ بێخەوی، کە زۆر لە پزیشکەکان پێشنیاری دەکەن بۆ خەوێکی خێراتر.
زۆریی لە خۆت مەکە
توێژینەوەیەک کە توێژەرانی زانکۆی گلاسگۆ ئەنجامیان داوە، ئاشکرایان کردووە، هەوڵدان بۆ خەوتن لە کاتێکدا کەسێک لە ڕاستیدا هەست بە خەو ناکات، لەوانەیە پێچەوانەکەی بەرهەم بێت بۆیە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن دژی زۆرلێکردن بین بۆ خەوتن.