شەش هۆکار واتلێدەکەن فاسۆلیا بۆ سیستمی خۆراکیت زیادبکەیت

پۆڵەتیک پرێس

فاسۆلیا چەندین ڕەنگ و جۆری جیاوازی هەیە، دەوڵەمەندە بە ماددەبەسوودەکان کە بۆ تەندروستی جەستە گرنگن، بۆیە پێویستە بەشێک بێت لە سیستمی خۆراکی و فەرامۆش نەکرێت.

بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”، پسپۆڕی هیندی بواری خۆراک ئەنجالی موکرجی سوودەکانی فاسۆلیا بۆ تەندروستی دەخاتەڕوو:

-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، ڤیتامین و کانزاکان ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکان دەکات و جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی کرداری هەرس هەیە، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن دەدات، بۆیە بەیەکێک لە خواردنە تەندروستەکان بۆ توشبووانی شەکرە دادەنرێت.

Бобовые | chef.ru

-لەڕێگەی فاسۆلیاوە جەستە دەتوانێت ڕێژەیەکی باش کالیسیۆم وەربگرێت کە بۆ تەندروستی و بەهێزبوونی ئێسکەکان پێویستە.

-بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.

-پڕۆتین یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکان بۆ جەستە، فاسۆلیا سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکیە.

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە، یارمەتی گەشەی قژ دەدات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا