پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕوس ئەمریکا تۆمەتباردەکات بەوەی هەوڵدەدات قەیرانی کۆچبەران بەکاربهێنێت بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ لەسەر دەستی پۆڵندا و ئۆکرانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.
لۆکاشینکۆ بە ئاژانسەکانی هەواڵی روسیای راگەیاند، “ئەمریکا هەوڵ دەدات کۆچبەرە بێچارەکان بەکاربهێنێت بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ، ئەوروپا جەنگی ناوێت، ئەوەی جەنگی دەوێت ئەمریکایە”.
وتیشی: ئەمریکا جەنگێکی پێباشە کە لەسەر دەستی ئەوانیتر بۆی دەستەبەربکرێت، دەوەستن و چاودێریمان دەکەن و چەک دەبەخشن، تا هەموومان یەکتری بکوژین، تا ئابووریمان دابڕوخێت، دواتریش بەخۆیان و دۆلارەکانیانەوە دێن بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، بێلاڕوسیان تۆمەتبارکرد بەوەی هۆکاری قەیرانی کۆچبەرانە لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ پۆڵندا و وڵاتانی ئەوروپی.