پۆڵه‌تیك پرێس:
عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزووانه رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرنه‌به‌ر.
عومه‌ر وائیلی به‌میدیای فه‌رمی عێراقی وتووه، “جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ پرسی داخستنی ده‌روازه نافه‌رمییه‌كانی له هه‌رێم تاوتوێكردووه”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌شڵێت “به‌مزووانه به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسای و فه‌رمی”.
وائیلی له‌باره‌ی زیادبوونی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری ده‌روازه سنورییه‌كان 71 ملیار دینار به‌راورد به ساڵی 2019 زیادی كردووه، ئه‌مساڵ داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ زیاتر له یه‌ك ترلیۆن دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.