لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دەستبەسەر 184 تەن موادی بەسەرچوودا گیراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە14ی ئاب، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کار و چالاکییەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی ڕاگەیاند.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە ماوەی شەس مانگی یەكەمی ئەمساڵدا خزمەتگوزارییەکانی، وەك مۆڵەتی كارگە و كۆمپانیا و چاودێری ناو بازاڕ و دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك و پێدانی مۆڵەتی هاوردە و هەناردەكردن پێشكەش بە هاوڵاتیان كراون.

ڕوونیکردەوە، بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان بەم شێوەیە بووە:

-بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی لە رێگەی تیمی چاودێری بازرگانی (184) تەن موادی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە،  (1049)هەزار و چل و نۆ شوێن داخراون.

-(140) سەد و چل مۆڵەتی هەناردەكردن و (1585) هەزار و پێنج سەد و هەشتاو پێنج مۆڵەتی هاوردەكردن دراوە، شەش سەبەتەی خۆراك و پێنج بەشە ئارد دراوەتە هاوڵاتیان.

-لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازییەوە، مۆڵەتی نوێ بە (103) سەد و سێ‌ كارگە دراوە.

-بڕی (8231)هەشت هەزار و دووسەد و سی و یەك تەن چیمەنتۆ دابین كراوە.

‏-لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا پرۆسەی تۆماری ناوی بازرگانی بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری كۆمپانیاكان كارا كراوە بە سەركەوتوویی رۆژانە كاروباری هاوڵاتیان جێبەجێ دەكرێت، هەروەها (835) هەشت سەد و سی و پێنج كۆمپانیا خۆیان تۆمار كردووە، كە دە كۆمپانیانیان بیانین.

– پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو بڕی 500 هەزار تەن لە سایلۆكان وەرگیراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا