ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی لێبڕینی موچە و دەوامی فەرمانبەران كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ سێشەمە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبێتەوە، یەكێك لە تەوەری كۆبونەوەكەش تایبەتە بە پرسی بەردەوامی لێبڕینی موچە و دەوامی فەرمانبەران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیارە سبەینێ سێشەممە 13ی تەموزی 2021، لە كاتژمێر 10ی بەیانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبێتەوە، کارنامەی کۆبونەوەکەش تایبەتکراوە بە پەسەندکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ ساڵی 2021، پرسی دەوامی فەرمانبەران و بەردەوامی لێبڕینی موچە.

بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەتە بە دەنگ دان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ سلێمانی بەسەرجەم قەزا و ناحیەکانییەوە کە بۆ ساڵی 2021 بڕەکەی بریتییە 65 ملیار و 682 ملیۆن دینار، لەگەڵ دەنگدان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ ئیدارەی گەرمیان بەبڕی12 ملیار و 546 ملیۆن دینار.

بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دەوامی فەرمانبەران و بەردەوامی لێبڕینی موچە دەكرێت.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا