پۆڵەتیک پرێس
مونا قاوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دواخرا.
مونا قاوه‌چی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، دوای دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 24ی ئایاری2022، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دوای 75 رۆژ له په‌كخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه.