لەیادی رۆژنامەگەری كوردیدا كونسوڵخانەی ئەمریكا پەیامێك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە یادی رۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا رایگەیاند، رێز لەو ڕۆژنامەنووسانە دەگرین بەردەوامن لە پێدانی هەواڵی مانادار بە خەڵكی هەرێم.

كونسڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە رۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردیە كە بۆنەیەكە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگ و سەرەكیەی میدیا لە هەموو حوكمێكی دیموكراتیدا دەیگێڕێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەكو سەرۆك بایدن وتی، ئێستا كاری ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ لە هەموو كات زیاتر گرنگە.

تەئكیدیكردەوە، بەردەوام دەبین لە پشتیوانییكردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕوماڵكردنی ئازاد و بێلایەن و پڕۆفێشنەڵانەی هەواڵەكان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری لە هەرێمی كوردستان و ڕێز لەو ڕۆژنامەنووسانەش دەگرین كە بەردەوامن لە پێدانی هەواڵی مانادار بە خەڵكی هەرێمی كوردستان و لەو پێناوەشدا دەكەونە بەر مەترسیی زۆر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا