پرسەی ئاكام عومەر كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای دوو رۆژ ئێوارەی رۆژی دووشەممە 19-12-2022 پرسەی شەهید ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ لە پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی كۆتایی هات، كە لە رۆژی شەممە 17-12-2022 بەڕێوەڕەسمێكی شایستە و پڕ شكۆ لە فرۆكەخانەی نێودەولەتی سلێمانی پێشوازی لە تەرمی شەهید ئاكام كرا و هەمان رۆژ لە زێدی خۆی لەشاری هەولێر بەخاك سپێردرا.

هەردوو رۆژی پرسەكەی كە لە هەولێر و سلێمانی بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە ماتەمگێڕان كرد، یەكەم رۆژی پرسەكەی لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر و ئەمڕۆش كە دووەم رۆژی پرسەكەی بوو لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە هەردوو رۆژی پرسەكەدا لە هەولێر و سلێمانی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی ئامادە بوون و ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك و سەركردەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی و عێراقیەكان و باڵیۆز و كونسوڵ و دیپلۆماتكارانی وڵاتان و جەنەراڵ و ئەفسەرانی پلەباڵای سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانان لە كوردستان و عێراق و پەرلەمانتار و كەسایەتی سیاسی و سەربازی و هاوڕێ و خزم و كەسوكاری شەهید ئاكام بەشداری پرسەكەیان كرد.

لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەدژی داعش رۆژی 19_10_2022 بەهۆی تەقینەوەی بۆمب و مینی چێندراو بەهێزەكانی كۆماندۆی كوردستاندا لەسنوری گەرمیان لە شارۆچكە زنانە، نەقیب زوهێر محەمەد شەهیدبوو، هەروەها ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ و ژمارەیەك پێشمەرگەی دیكە برینداربوون.

بەهۆی سەختی برینەكەیەوە فەرماندە ئاكام رەوانەی نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی كراو پاش مانەوەی لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكی بۆ ماوەی 10 رۆژ، شەوی 29_10_2022 بۆ چارەسەر رەوانەی ئەڵمانیا.

ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دوای نزیكەی دوو مانگ لە برینداربوونی، ئێوارەی رۆژی 12-12-2022، لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا