بڕەپارەیەك لە بەغداوە گەشتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، بڕی 18 ملیار دیناری تر پارەی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ 2023 خراوەتەسەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، بڕی 18 ملیار دیناری تر پارەی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ 2023 خراوەتەسەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كە قۆناغی دووەمە و دابەشكردنەكەش بەم شێوەیەیە:
سلێمانی بڕی پێنج ملیار دینار، هەولێر سێ ملیار دینار و دهۆك 10 ملیار دینار.

لە سەرەتای وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم 40 ملیار دینار رەوانەی هەرێم كراوە و بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا