حەشدی شەعبی كازمی تۆمەتباردەكات

پۆڵەتیك پرێس

گروپی میلیشیای کەتائیبی حزبوڵای عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆمەتباردەكان بە پەلکێشکردنی سوپا و هێزە ئەمنییەکان بۆ پێکدادان لەگەڵ حەشدی شەعبی.

گروپی میلیشیای کەتائیبی حزبوڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوەدەكەن، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی، بە پەلکێشکردنی سوپا و هێزە ئەمنییەکان بۆ پێکدادان لەگەڵ حەشدی شەعبی تۆمەتبار کرد.

ئەبوعەلی عەسکەری، سەرکردەی ئەو گرووپەکە رایگەیاندووە، ماوەیەكە کازمی و تیمێکی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا سەرقاڵی دانانی پلانی رفاندنی قاسم موسڵیح سەرکردەی حەشدلەپارێزگای ئەنباربوون.
ئەبوئەلا‌ وەلائی، ئەمینداری گشتی كەتائیب سەیدولشوهەدا رایگەیاندووە، بیانوگرتن به‌ حه‌شد مایەی نیگه‌رانییه‌و وادەكات هەنگاوی بەپەلە بنرێت پێكهێنانی حكومه‌تێكی دیکە.

رۆژی دووشەممە 26ی ئایار گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەكانی عێراق و ‌حەشدی شەعبی لەسەر دەستگیركردنی قاسم موسڵیح كه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئه‌نبار دروست بوو بەوهۆشەوە هێزەكانی حەشدا لەناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوەیان پێكرا و دوای ئەوەی كازمی بڕیاری ئازادكردنی سەركردەكەی حەشدی دەركرد هێزەكانیان كشاندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا