كەس و كاری گوهدار زێباری سكاڵا دژی ئاسایشی گشتی هەولێر تۆمار دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێ شەممە كەسوكاری گۆهدار زێباری لەشاری هەولێر سكاڵایان لەدژی ئاسایشی گشتی هەولێر تۆماركرد.

زێدان زێباری، برای گۆهدار زێباری رایگەیاند: براكەم ستەمێكی زۆری لێكراوە، دەبوو پێش مانگێگ ئازاد كرابا بەڵام نەك ئازاد نەكرا بەڵكو 27 ڕۆژە لە ئاسایشی گشتی دەستبەسەرە نە ئازاد دەكرێت و نە دادگای دەكرێت.

وتیشی ، كەیسەكەی بەهەڵواسراوەی ماوەتەوە، بۆیە ئەمرۆ بە فەرمی لەدەستەی مافی مرۆڤ لەشاری هەولێر سكاڵامان لەدژی ئاسایشی گشتی هەولێر تۆماركرد.

زێدان زێباری باسی لەوەشكرد، دەمانەوێت كەیسەكەی یەكلایی بكرێتەوە، ناكرێت بەوشێوەیە بەردەوام بێت هەر خولەكێك بۆئێمە زۆرە نەك مانگێگ، داوا لەهەموو لایەك دەكەین بە زووترین كات بێنە سەرخەت بۆ ئازادكرنی گۆهدار، ئێمە تاكەی چاوەروان بین .

گۆهدار زێباری لە 16ی شوباتی 2021 بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ هەریەكە لە شێروان شێروانی، ئەیاز كەرەم، گوهدار محەمەد ئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزادران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا