وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر راگەیەنرا

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی شوبات، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر دەستپێبكەنەوە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكەش دەڵێت، “قەرەبووی ئەو هاوڵاتیانە دەكرێتەوە كە گەشتەكانیان دواكەوتووە”.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، بڕیارەی كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە 16ی شوبات سەرجەم ئەو گەشتانەی فرۆكەخانە دەستپێبكەنەوە كە بەهۆی هێرشەكانەوە راگیرابوون.

وتیشی، “ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانەی كە پێشتر گەشتیان هەبووە بەهۆی ئەو رووداوەوە گەشتەكانیان دواكەوتووە لەلایەن كۆمپانیا ئێرلاینەكانەوە قەرەبوویان بۆ دەكرێتەوە و كێشەیان بۆ دروست نابێت”.

لەپاش هێرشە موشەكیەكەی شەوی دووشەممە 15ی شوبات، كە چەند موشەكێك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كرابوون، فڕۆكەخانەكە داخرا و سەرجەم گەشتەكانیش راگیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا