پۆڵه‌تیك پرێس:
ژماره‌ی كوژراوانی ناسریه بۆ شه‌ش كه‌س به‌رزبوه‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداره‌كان تا دێت له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
شه‌وی ڕابردوو له‌پارێزگای ناسریه خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجامدرا، به‌هۆیه‌وه توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دروستبوو، به‌وهۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران و زیاتر له 90 كه‌س برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاماری نوێی گرژییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا 15 حاڵه‌تی ته‌قه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ و 75 حاڵه‌تی چه‌قۆوه‌شاندن له خۆپیشانده‌ران تۆماركراوه.
هه‌رچه‌نده مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناسریه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره نه‌بووه‌ته هۆی دامركانه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵك و خۆپیشانده‌رانی ئه‌و پارێزگایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هاوكاری لایه‌نگرانی سه‌در له‌گۆڕه‌پانی واست له شاری كوت، هێرشیانكرده سه‌ر خێمه‌ی خۆپیشانده‌ران، له‌به‌رامبه‌ریشدا خۆپیشانده‌رێك به‌ناوی حسێن كاتع، دژ ئه‌و هێرشه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.