حزبێكی نزیك لە كازمی كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

حزبی “تیار المرحلە” كە حزبێكی نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عێراقە، كشانەوەی خۆی لە بەشداریكردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق راگەیاند.

عه‌بدولره‌حمان جبووری سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی مەرحەلە لە هەژماری تایەبتی خۆی لە تیوتێكدا رایگەیاندووە “سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌ پێویسته‌ دووربین بێت بۆ لەناوبردنی ئەو كەسانەی خزمەت بە وڵات ناكات، هاوكات كشانەوەی رەوتەكەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق راگەیاندووە”.

هاوكات ماڵپەڕی جزیرەش لە راپۆرتێكدا كشانەوەی ئەو حزبەی ئاشكراكردوە و بە حزبی نزیك لە كازمی وەسفی كردووە، ئەو كشانەوەیەش په‌یوه‌ندی به‌وه‌ هه‌یه‌ هیچ كه‌سێك نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆی بۆ بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنە تۆمار نەكردووە.

كشانەوەی ئەو حزبە لەكاتێكدایە، تەنها دوو رۆژ له‌و واده‌یه‌ ماوه‌ كه‌ كۆمسیۆن بۆ تۆماركردنی كاندید و هاوپه‌یمانییه‌كان دیاری كردووه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا