خۆپیشاندەرانی سەیدسادق مەكۆی گۆڕانیان سوتاند

پۆڵەتیك پرێس

خۆپیشاندەرانی سەیدسادق هێرشیانكردە سەر بینای مەكۆی گۆڕان و سوتاندیان، بەپێی زانیارییەكان لە ئێستاشدا لە هەوڵی سوتاندنی بینانی ناوچەی پارتین.

ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە بەردەوامی هەیەو لە چەند ناوچەیەكیش خۆپیشاندانەكە گرژی بەخۆیەوە بینیووە.

لە ئێستادا لە سەیدسادق جگە لە خوێندكاران بەشێك لە هاوڵاتیانیش بەشداری خۆپیشاندانەكەیان كردووەو داوا دەكەن حكومەت بەدەم داوای خوێندكارانەوە بچێت.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا بڕیاردا مینحەیەك بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان بكرێت ئەوەش بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەكان و هاوكاریكردنی خوێندكارانی كەمدەرامەت.

بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران نەیتوانی كۆتایی بە خۆپیشاندانەكە بهێنێت، وەك خۆیان باسی دەكەن ئەوان چاوەڕێی ئەوەبوون حكومەت بە یەكجاری ئەو كێشەیە چارەسەر بكات و مانگانە دەرماڵەیان بۆ خەرجبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا