دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 19 جادووگەر ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە4ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەتۆمەتی فریودانی هاوڵاتیان و ئەنجامدانی نوشتە و جادوو 19کەسی دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە فریودانی هاوڵاتیان، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند هەڵمەتێکدا (نۆزدە)کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نوشتە و جادوو دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی کە بۆمەبەستی نوشتەکردن و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان بەکاریان هێناوە بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (456)لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا