خۆپیشاندانەكەی سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە دووەم رۆژی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی دژی دواكەوتنی موچە، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو، بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوون.

ئەو خۆپیشاندەرانە كە قسەیان بۆ پۆڵەتیك پرێس كرد باسیان لەوەكرد، ئەوان داوای مافی خۆیان دەكەن، بەڵام هێزە ئەمنییەكان رێگرییان لێدەكەن و بە گازی فرمێسك رێژ هەوڵی بڵاوەپێكردنیان دەدەن.

دەشڵێن، “هێزە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی توندو بەبەكارهێنانی بەچەك و گازی فرمێسك رێژ وەڵامی خۆپیشاندەران دەدەنەوە”.

جەختیان لەوەشكردەوە حكومەت بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت چاكسازی بكات و ئەوانیش بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا