پۆلیسی سلێمانی: هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو لە جەژندا تۆمار نەکراوە

پۆڵەتیک پرێس
پۆلیسی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا  ڕایگەیاند،پلانی ئەمنی ڕۆژانی جەژن بەسەرکەوتوویی جێبەجێکراو ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو تۆمارنەکرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پاڵپشت بەو پلانە ئەمنییەی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز داڕێژرابوو، ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو لەڕۆژانی جەژندا لەشاری سلێمانی تۆمارنەکراو پلانەکە بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا.
ئاماژەیان بەوەشدا، سەرباری ھاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی کە بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ٣٠ ھەزار گەشتیار لەڕۆژانی جەژندا ھاتوونەتە شاری سلێمانی، بەڵام خۆشبەختانە ئەو پلانە ئەمنییەی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز داڕێژرا، بەسەرکەوتوویی جێبەجێکراو بەھاوکاری ھێزەئەمنییەکانی دیکە، ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو لەڕۆژانی جەژندا لەسلێمانی تۆمارنەکرا.
لە بەیاننامەکەدا  سوپاسی ھاوڵاتیانی  شاری سلێمانیان کرد بۆ ئەوەی  ھەمیشە ھاوکارو پشتیوانی ھێزەکانی پۆلیس و ھێزەئەمنییەکانی تر بوون بۆ پاراستنی زیاتری ھێمنیی و سەقامگیریی زیاتری ئارامیی شاری سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا