بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە ئەوپەڕی پێزانینەوە لە پێگە و توانای كورتەباڵاكان دەڕوانین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان چاویكەوت بە ئەفشین قادرزادە، كورتەباڵاترین پیاوی جیهان.

‏‎لە دیدارێكدا كە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەركەوت زەكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركەوت حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی و عومەر جەبار، سەرۆكی گشتیی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان ئامادەبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرهاتنی ئەفشین قادرزادەی كرد بۆ سلێمانی و رایگەیاند، بە ئەوپەڕی پێزانینەوە لە پێگە و توانای كورتەباڵاكان دەڕوانین و ئێوە رۆڵێكی ئەرێنی و كاریگەر لە بوارە جیاوازەكانی ژیاندا دەگێڕن.

‏‎لە درێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهەموو شێوەیەك پشتگیریی ماف و داواكارییە رەواكانی كورتەباڵا و خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەكات و باوەڕی تەواومان بە یاسایەكی سەردەمی هەیە كە پارێزەری مافەكانیان بێت.

وتیشی، یەكێتی پێشوازی و پشتگیریی لە هەر هەنگاوێكیش دەكات كە ئامانجەكەی خزمەتكردنی ئەو چینە گرنگەی كۆمەڵگە بێت و هەوڵ بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بدات بۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا