پێشبینی دەكرێت بەهای دۆلار بۆ 150 هەزار دینار بەرزبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پێشبینی دەكرێت بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ نزیكەی 150 هەزار دیناری عێراقی بەرزبێتەوە.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكانی هەرێم بۆ 146 هەزار و 750 دینار بەرزبوەتەوە، لە كاتێكدا پێشتر بە 145 دۆلار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەرزبونەوەیە بەردەوامی هەیە و چاوەڕواندەكرێت نرخی 100 دۆلار بگاتە 150 هەزار دینار، واتە لەگەڵ بانكی ناوەندی بە دوو هەزار دینار زیاتر دەفرۆشرێت، بەرزبونەوەكەش پەیوەندی بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسایی بودجەوە هەیە.

رۆژی 19ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ بانكی ناوەندی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی نرخی دیناری بەرانبەر دۆلار دیاریكرد بەشێوەیەك 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر 145 هەزار دینار دیاریكرد.

دواتریش پەرلەمانی عێراق بەهای دۆلاری بەوشێوەیە پەسەندكرد كە لە بودجەدا دیاریكرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا