وتەبێژی حكومەتی هەرێم: نەدەبوو حكومەتی فیدراڵی بابەتی مووچە تێكەڵی هیچ بابەتێكی دیكە بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵیت، لەدوای پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق، حكومەتی فیدراڵی ئامادە نەبووە تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان وەك ئەوەی لەنێو بودجەدا هاتووە، بیدات و دەشڵێت: دەبوو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان وەكوو ناوچەكانی دیكەی عێراق مووچەكانیان وەرگرتایە.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچەوە رایگەیاند، 906 ملیار دینارمان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێویستە و نەدەبوو حكومەتی فیدراڵی ئەو بابەتە تێكەڵی هیچ بابەتێكی دیكە بكات، دەبوو وەكو ناوچەكانی دیكەی عێراق كە ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و ئەوانیش مووچەكانیان وەرگرتایە نەوەك لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە.

لەبارەی ئەو 500 ملیار دینارەی كە بۆ سێ مانگ بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، حكومەتی فیدراڵی چەندین مانگی دیكەی ئەمساڵیان لەنێو پلانەكانیان لاداوە و باسیان نەكردووە، هەروەها نەشیانوتوە بۆ ئەو چەند مانگە هەقی هەرێمی كوردستان چەند بووە.

راشیگەیاند، لەپێناو دابینكردنی شایستە داراییەكانی هاووڵاتییان، حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن و دانووستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی ئامادەیە و لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆشەوە وردەكاریی تەواوی داوەتە حكومەتی فیدراڵی، هیواخوازن بە هەرجۆرێك بێت، پێداچوونەوە بەو ژمارانە بكرێت كە باس دەكرێن و پێداچوونەوە بەو بڕیارانەش بكرێت كە بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەدرێن و ورووژاندنی هەر پرسیارێكی دیكەش كات كوشتنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا