پەرلەمانتارێك بۆ مەسرور بارزانی: شكستی خۆتان مەخەنە ئەستۆی ئێمە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەشێك لە نوێنەرانی كورد لەبەغدا چەندین دەستكەوتی گرنگیان بۆ هەرێم دەستەبەركردووە، بەڵام سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی شكستی خۆیان خستووەتە ئەستۆی ئەوان.

سەركەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستاندا سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی وەك پیشەیی هەمیشەییان شكستەكانی خۆیان خستە ئەستۆی پەرلەمانتارانی عێراقی.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە فشاری ئەوان و هاوڕێكانیان بەغدا بەشێك لە بودجەی هەرێم دەنێرێت، بەڵام ئەوان تەواوی شكستی خۆیان و تەنازولاتیان بۆ بەغدا خستە ئەستۆی ئەوانەوە.

دەشڵێت، “ئێمە لە بەغدا گەندەڵییەكانی ئەوان و كۆمپانیاكانیانمان هێناوەتە بەرباس، ئەزانین ئەم هەنگاوانەمان بێزاری كردون”.

ئەو وتانەش دوای ئەوە دێت رۆژی پێنجی ئەم مانگە لە دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستاندا سەرۆكی حكومەت رەخنەی ئاڕاستەی بەشێك پەرلەمانتارانی عێراقی گرت بەوەی دژ بە هەوڵەكانی ئەوان لە بەغدا كار دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا