بەڤیدیۆ..50 ملیۆن قرژاڵ شەقامەکانی ئۆسترالیا داگیر دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی ئۆسترالیا ڕایانگەیاند: ملیۆنان قرژاڵی سوور لەسەر رێگای دوورگەی کریسمسی ئۆسترالیا لەکاتی کۆچکردنی ساڵانەیان بۆ زەریاکان شەقامەکانیان داگیرکردووە، هەروەها بونەتە هۆی داخستنی ژمارەیەک ڕێگا.

ئەو دوورگە بچووکە دەکەێتە باکوری ڕۆژئاوای ئۆسترالیا، هەموو ساڵێک کۆچی هەموو جۆرە قرژاڵەکان تێیدا ڕوودەدات کە بەنزیکەی 50 ملیۆن دەبێت ئەو ڕێژەیەش بەرزترین ژمارەیە لەجیهاندا، هەموو ساڵێک دوای باران بارین لەمانگی تشرینی یەکەم یان تشرینی دووەم نزیکەی 50 ملیۆن قرژاڵ لە دارستانەکانەوە کۆچ دەکەن بۆ زەریاکان بەمەبەستی هاوسەرگیری کردن و زیادبونیان.

بەشێوەیەکی گشتی قرژاڵەکان گەڵا، میوە، گوڵ و تۆوەکان دەخۆن لەگەڵ ئەوەشدا لایەنێکی تاریکیان هەیە وایانلێدەکات قرژاڵە بچووکەکانی خۆیان بخۆن، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە چەندین هەفتە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ کۆچی قرژاڵەکان و داوا لە سەردانیکەران و دانیشتوانی ناوچەکەش دەکەن بە ئاگاداریەوە شۆفێری بکەن و ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن.

میدیاکان باسیان لەوەش کرد یەکەمجار ڕەگەزی نێریان بەرەو زەریاکان کۆچ دەکەن، دوای هاوسەرگیری کردنیان دەتوانن لە یەک وەرزدا 100 هەزار هێلکە بەرهەم بهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا