بۆچی فینلەند بە خۆشترین وڵاتی سەرزەوی دادەنرێت؟

پۆڵەتیک پرێس

نەتەوە یەکگرتووەکان وڵاتی فینلەندیان لە نێوان وڵاتەکانی باکوری ئەوروپادا بە خۆشترین وڵاتی سەر زەوی هەڵبژاردووە، لە پلەی یەکەم  دایان ناوە.

ئەم شەش خاڵە هۆکاری هەڵبژاردنی فینلەندن بە باشترین وڵات

١-داهاتی تاکە کەس، ئاستی سەرمایەگوزاری هێندە باشە لەو وڵاتەدا، هەرتاکێک تا ساڵی ٢٠١٩ داهاتی لە ساڵێکدا ٤٩،٠٠٠دۆلاری ئەمریکی بووە.

٢-پاڵپشتی کۆمەڵایەتی، یەکەم وڵاتی ئەوروپیە کە هاوکاری زۆری خەڵکەکەی دەکات بۆ دۆزینەوەی کار.

٣-تەمەن، زۆرینەی خەڵکەکەی لە تەمەنی گەنجیدان بەتەمەنترینیان ٨٩ ساڵە.

٤-ئازادی، یەکەمین وڵاتە کە ئاازدییەکی زۆری داوە بە هاوڵاتیەکانی لە کاتی هەڵبژاردن دا، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی ژیان.

٥-بەخشندەیی، یەکێکە لەو وڵاتانەی پلەیەکی بەرزی هەیە ل بەخشین دا، کاتێکی زۆر بۆ بەخشین تەرخان دەکەن.

٦- نەبوونی گەندەڵی، سیستمێکی بەهێزی کۆنترۆڵی ناوخۆو دەرەوەی هەیە، بە شێوەیەکی شەفاف کار دەکەن، کۆمەڵگەی مەدەنیش هاوکارە لە بەڕێوەبردنی کارەکانیان دا.

جگەلەوەی کە هەزارەها دەریاچەی هەیە، لە ٪٧٣ ی وڵاتەکەی لە دارستان پێک دێت لە نیوەی شەودا دەتوانی خۆر ببینیت، سروشتە سەرسوڕ هێنەرەکەی و کەشە جیاوازەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ پێش زایین، ڕووبەرەکەی هەموو ساڵێک ٧ کیلۆ مەتر چوارگۆشە زیاد دەکات، هەرچەندە ڕەگەز نامەی وڵاتی فینلەند هێندە بەهێز نیە کە بتوانی بەبێ ڤیسا گەشت بۆ جیهان بکەیت،بەڵام لە ٪٩٨ پاشەڕۆکان لەوێ بەکار دەهێنرێتەوە.

 

وڵاتی فینلەند لە نێوان وڵاتە ئارامەکانی جیهاندا پلەی دووەمی وەرگرتووە، خۆشەویستیەکی تایبەتیان هەیە بۆ کتێب خوێندنەوە وڵاتی فینلەند تاکە وڵاتە کە باوکان زیاتر کات بەسەر دەبەن لەگەڵ منداڵەکانیان سیستمی تەندروستی خۆڕایی هەیە بۆ هاوڵاتیان، یەکێکیتر لە تایبەتمەندیەکانیان ئەوەیە کە خەڵکەکەی بە راستگۆ و دەسست پاک ناسراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا