پۆڵەتیک پرێس
بوکەڵە ڕەسەنەکەی بۆشایی ئاسمانی فلیمی بەناوبانگی”ئی تی” دەرهێنەر ستیڤن سپیلبێرگە هەفتەی ڕابردوو بەنرخی 2.6 ملیۆن دۆلار لە مەزادێکدا فرۆشرا، بەپێی ڕێکخەرانی مەزادەکە.
بوکەڵەکە یەکێک بوو لە تایبەترین پارچەکانی مەزادەکە کە لەلایەن ماڵی”جولیان” و “تۆرنەر کلاسیک موڤی”یەوە ڕێکخرابوو بۆماوەی دوو ڕۆژ، هەروەها 1300 ئێکسسواراتی دیکەی جیهانی سینەمای لەخۆگرتبوو لەوانە دەستکێشەکانی بۆکسینگی ڕۆبێرت دی نیرۆ لە فلیمی”ڕەیجینگ بۆڵ” و چەکوشێکی فیلمی”سۆر”.
ئەو بوکەڵەیە یەکێک بووە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ڕۆشنبیری هونەری و کارە خەیاڵییە زانستییەکان لە سەرەتای نمایشکردنی فیلمی”ئی تی” کە سەرکەوتنێکی زۆری لەساڵی 1982دا بەدەستهێنا، بوکەڵەکە لە چوارچێوەی ئەلەمنیۆم لەگەڵ کێبڵی ئاشکرا دروستکراوە و شاکارێکی ئەندازیاری بچووکە لە 85 جومگەی میکانیکی پێکهاتووە کە ڕێگە بە جووڵەی لووت، چاو، پێڵوی چاو، مل و قوڵی دەدات، ئەوەش بەسە بۆ ژیانی ئەو بوکەڵەیە کە هاوڕێیەتی لەگەڵ کارەکتەری منداڵ ئیلیۆت هەموو جیهانی گرتەوە.